حەیدەر عەبادی : عێراق ئامادەیە بەرھەم ھێنانی نەوت کەم بکاتەوە
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیی پیشاندا بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت ، لەچوارچێوەی پلانێکی ئۆپێکدا بۆ کەمکردنەوەی خستنە بازاری نەوت و بەرزکردنەوەی نرخەکان .
حەیدەر عەبادی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغداد رایگەیاند، ئەو زیانەی لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بەرمان دەکەوێت، لەبەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا قازانجی لێ دەکەین و عێراق ئامادەیە ئەرکی خۆی لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەم ھێنان جێبەجێ بکات .ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد، خوازیارن پارێزگاری لەمافەکانی عێراق بکەن ، بەڵام بایەخی تەواویش بە بەرزکردنەوەی نرخی نەوت دەدەن .
بەپێی چەند سەرچاوەیەک لەرێکخراوی ئۆپێک ، لەکۆبونەوەی ھەفتەی داھاتووی وەزیرانی نەوتی ئەو رێکخراوەدا ، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەم ھێنان بە رێژەی ٤.٥% و جگە لەلیبیاو نەیجیریا بریاری کەمکردنەوەکە سەرجەم ئەندامانی ئۆپێک دەگرێتەوە.
٢٦ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ٠٩:٢٧
News ID: 794349
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیی پیشاندا بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت